Notice: file_put_contents(): Write of 643 bytes failed with errno=28 No space left on device in /www/wwwroot/muzbon.net/system/url_helper.php on line 265
Ahmad Shamal - Darzhe (Feat. Mamlê) | Скачать MP3 бесплатно
Darzhe (Feat. Mamlê)

Darzhe (Feat. Mamlê)

Ahmad Shamal

Альбом: Darzhe
Длительность: 4:49
Год: 2025
Скачать MP3

Текст песни

خاڵی كوڵمەت بە نەخشە  مردم بۆو چاوە ڕەشە 
لە تارانێ وەزیر بم کن لێوئاڵێم پێخۆشە
ماڵە بابم سنەوبەر ............... كردووە سێگۆشە

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 

-
ماڵی بابم حەلیمێ ناسكۆڵێی نازەنینێ
دەردێكی وای داومەتێ كافر حاڵم نەبینێ
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکە سوور تۆبە بێ

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ ئەی نووری عەینم كیژێ
ئەهدم كردووە بگەمێ سەد منداڵ مەمكت بمژێ

لەسەر باڵای لەیلایە بوومە پەندی دنیایە 
لەبەر گریان و زاری شەو و ڕۆژم خەونایە 

زوڵفت ڕەشە ڕەیحانە و سینگت کارگی کەمایە 
خۆ منیش وەكو مەجنوونی نەماوم بۆ لەیلایە 

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 

-
شێت نەبووم شێتت كردووم  پیر نەبووم پیرت كردووم
دەوای چی و دەرمانی چی تازە لەوەی ڕابردووم
بەقەت ئەرز و ئاسمانان ئەو ژنە دوعای لێ كردووم
ئەقڵ و هۆشم نەماوە پاکی بە تاڵان بردووم

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 

خۆ من حەزرەتی نوح نیم عومرێكی توڵانیم بێ
لێقەوماو و فەقیرم  هیچ كەس بە دۆستم نەبێ
هات ڕابرد بەژنێ باریک ڕەبی بە چاوە نەبێ
شەش دانگ موڵكی موكریان قوربانی چاوێكت بێ

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 

زۆر عەیبە و زۆر ئیرادە دینت بردووم بە بادا
گوڵەکەم فەرمووی دە بڕۆ تۆ گەدای من شا لێم لادە
خۆ من بۆخۆم ڕازیمە بابم من بە تۆ نادا
تاکوو لە دنیا مابی وەک من شێت و شەیدا بە

ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 
بابی گولەی بە قوربان بێت خۆی  خاو و خێزانی 

کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکە سوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لە سەر باڵای بەرزی تۆ ئیعدامم بۆ سادر بێ