Pashimanm
Firmesk
4:01دایە گیان بۆنی ھەناسەکەی تۆ لە گوڵی بەھار خۆشترە لەلام دایە گیان تەنیا خۆشەویستی تۆ بۆم باس ناکرێ ئەفسانەیە لەلام دایە گیان بۆنی ھەناسەکەی تۆ لە گوڵی بەھار خۆشترە لەلام دایە گیان تەنیا خۆشەویستی تۆ بۆم باس ناکرێ ئەفسانەیە لەلام تۆ زۆر پیرۆزی لەلای من دایە بەھەشت وا لەژێر پێیەکانتایە ڕوخسار و سیمات وەکو مانگ وایە گوڵی نێرگزیش بە جوانیت نایە ڕۆژگارم شەوە خۆر تێی ھەڵنایا دنیا خامۆشە بەبێ تۆ دایە ڕێ بزر ئەکەم جێ پێت نەمێنێ ھەموو دەم یادت من ئەھەژێنێ دایە ھەمیشە تۆ وای لە یادما وەکو خوێن ئەڕۆی بەناو دەمارما بە خۆشەویستی منت پێگەیاند سەدان شەو خەوت لە چاوت تۆراند