Jazab

Jazab

Hardi Salami

Альбом: Jazab
Длительность: 3:44
Год: 2022
Скачать MP3

Текст песни

تێناگەم تا کەی تۆ لە من
دوو دڵ ئەبی وا شێت ئەبم
خۆ من دوو دڵیشم هەبێ
بە هەردووکيان ئاشقت ئەبم

تۆ چيت ئەوێ کە لای من نەبێ
پێمی بڵێ و پەيدای بکەم
تۆ بێیتە لام بۆ بینینت
دوو چاو کەمە سەیرت بکەم

جەزابی دڵڕفێنەکەم
تەمەن بە تۆ پێشکەش ئەکەم
تۆ داوای ئەستێرەم لێ بکەی
من مانگیشت لە مل ئەکەم

جەزابی دڵڕفێنەکەم
تەمەن بە تۆ پێشکەش ئەکەم
تۆ داوای ئەستێرەم لێ بکەی
من مانگیشت لە مل ئەکەم

ئاخر تۆ بۆ من یەك کەسی
لە جێی هەموو کەسی
چۆن دڵت دێ لێم نەپرسی
تۆ بەڕاستی ئەوینمی، برینمی
خولیاو خەوی شیرینمی

ئاخر تۆ بۆ من یەك کەسی
لە جێی هەموو کەسی
چۆن دڵت دێ لێم نەپرسی
تۆ بەڕاستی ئەوینمی، برینمی
خولیاو خەوی شیرینمی

جەزابی دڵڕفێنەکەم
تەمەن بە تۆ پێشکەش ئەکەم
تۆ داوای ئەستێرەم لێ بکەی
من مانگیشت لە مل ئەکەم

جەزابی دڵڕفێنەکەم
تەمەن بە تۆ پێشکەش ئەکەم
تۆ داوای ئەستێرەم لێ بکەی
من مانگیشت لە مل ئەکەم