Yadi Baxer
Mamlê
3:50ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم یاخودا بەدکار بی بە پردم چ قسەی باشت بۆ نەکردم ژیانم پر لە ڕەنج و نامرادی بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم یاخودا بەدکار بی بە پردم چ قسەی چاکت بۆ نەکردم قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی لە نێو کورد دا نەبوو پەیمان شکاندن لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟ جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم یاخودا بەدکار بی بە پردم چ قسەی چاکت بۆ نەکردم ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم یاخودا بەدکار بی بە پردم چ قسەی چاکت بۆ نەکردم