Nasimi Payizi

Nasimi Payizi

Mazhar Khaleghi

Альбом: Memorable Songs 6
Длительность: 5:18
Год: 2008
Скачать MP3

Текст песни

نەسیمەکەی ساردی پاییزی
چ بێ ڕەحمی چ دڵ بەردی
سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران
ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە
هەزاران دڵ بریندارە
ئیتر ناپرسی بەم کارە
هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت
هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن
لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورت بولبولت تاران
بە جەورت بولبولت تاران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری
گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ
بە یەکجاری لە ژین بێ بەش
دە پاییز بەسییە ئازارت
خودایە کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسییە ئازارت
خودایە کوانێ ئارامت

بە نەغمەی شاد و مەستانت
هەزاران سوبح و شەو، بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن
لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان
بە جەورت بولبولت تاران
بە جەورت بولبولت تاران