Bo Kcheki Shox

Bo Kcheki Shox

Qadir Kaban

Альбом: Hey Şemî Şewan
Длительность: 5:23
Год: 2022
Скачать MP3

Текст песни

زۆر قژی زەرد سەرنجی ڕاکێشاوم
زۆر قژی زەرد سەرنجی ڕاکێشاوم
زۆر چاوی شین داویە پرشنگ لە چاوم
زۆر چاوی شین داویە پرشنگ لە چاوم

شان و مل و گەردنی ڕووتی بێگەرد
سنگی نەرم و مەمکی قوتی، توند وەک بەرد
شان و مل و گەردنی ڕووتی بێگەرد
سنگی نەرم و مەمکی قوتی، توند وەک بەرد

بەژن و باڵای کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ
بەژن و باڵای کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ
لەشولاری کەمێک گۆشتن، کەمەر تەنگ
لەشولاری کەمێک گۆشتن، کەمەر تەنگ

پێستی سپی بە خوێنی گەش مەیلە و ئاڵ
کوڵمی قەڵەو، چەناگەی ناوەڕاست چاڵ
پێستی سپی بە خوێنی گەش مەیلە و ئاڵ
کوڵمی قەڵەو، چەناگەی ناوەڕاست چاڵ

دەم و لێوی وەک گوڵی بەربەیانی
دەم و لێوی وەک گوڵی بەربەیانی
ئەمانە گشت، گەلێکی تریش جوانی
ئەمانە گشت، گەلێکی تریش جوانی

بۆی نەشکانووم تینوێتی و ئارەزووی دڵ
هەر گەڕاوە مەلی برسیم چڵاوچڵ
بۆی نەشکانووم تینوێتی و ئارەزووی دڵ
هەر گەڕاوە مەلی برسیم چڵاوچڵ

لە هەر باخێک گوڵێکی سوورم دیبێ
لە هەچ باخێک گوڵێکی سوورم دیبێ
بۆی چووم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ
بۆی چووم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ