Drzi Pachawa
Qadir Kaban
9:16دڵێ گیرۆدەی زوڵف و خاڵ نەبێ شێواوی عیشوەی چاوی کاڵ نەبێ ئاواتەخوازی لێوی ئاڵ نەبێ لە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ لە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ ئەو دڵە یاخوا یاخوا بەر خەنجەر بدرێ وەک کۆتەی قەساب لەت و پەت کرێ وەک کۆتەی قەساب لەت و پەت کرێ سەرێ شێواوی عیشوە و ناز نەبێ پۆڕی خوراوی بازی ناز نەبێ دەنگی وەک تەعلیق کارو ساز نەبێ لە ڕێگەی عەشقا بەردە باز نەبێ لە ڕێگەی عەشقا بەردە باز نەبێ ئەو سەرە یاخوا یاخوا جێگەی سەردار بێ بە پەن کراوی کوچە و بازاڕ بێ بە پەن کراوی کوچە و بازاڕ بێ عەقڵێ وەک عەبد و خزمەتکار نەبێ لە قاپی یارا فیداکار نەبێ لە حیلەی ڕەقیب ئاگادار نەبێ لە ساحەی عەشقا چاپووک سوار نەبێ لە ساحەی عەشقا چاپووک سوار نەبێ ئەو عەقڵە یاخوا بەشی شێتی بێ خوێڕی و کۆڵانکوت هەر پاپەتی بێ خوێڕی و کۆڵانکوت هەر پاپەتی بێ دەمێ بە زیکری یار نەکرێتەوە زووخاوی جەرگی پێ نەسڕێتەوە شوکری جانانەی پێ نەدرێتەوە گرەوی عەشقی پێ نەبرێتەوە گرەوی عەشقی پێ نەبرێتەوە ئەو دەمە یاخوا ئەنجن ئەنجن بێ خنکاوی بەحری غەمی بێ بن بێ خنکاوی بەحری غەمی بێ بن بێ پێیەک گەڕۆکی کووچەی یار نەبێ لە هاتوچۆدا بریندار نەبێ دایم زەعیف و دەردەدار نەبێ لە بۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ لە بۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ ئەو پێیە یاخوا دایم ئەسیر بێ بەشی هەر بەند و کۆتە و زنجیر بێ بەشی هەر بەند و کۆتە و زنجیر بێ