Notice: file_put_contents(): Write of 626 bytes failed with errno=28 No space left on device in /www/wwwroot/muzbon.net/system/url_helper.php on line 265
Zakaria Abdulla - Werewe | Скачать MP3 бесплатно
Werewe

Werewe

Zakaria Abdulla

Альбом: Rojgar
Длительность: 5:37
Год: 2002
Скачать MP3

Текст песни

وەکو دەریا شەپۆڵ دەدەم
بە گریانم ھەراسانم!
بە چوار دەورم گێژەن ئەخۆم
چی بەسەر ھات دەزگیرانم؟!
دەزگیرانم!
وەکو پەری لە کەناری خۆر ئاوابوون
بەبێ بزەی ماڵئاوایی لە دەستم دەرچووە بێ شوون!

ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
با ئیتر نەسووتێین ھەردووکمان تاکوو ھەین!
وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!

بگەڕێوە، تاکو دەستی باخچە و بەهار لێرە بگرین
بگەڕێوە لە غەریبی، با چیدی بۆ یەکتر نەگرین!
ئێستا ئێرە وشکە بۆ من وەکو وەرزی گەڵاوەرین!
ئێستا پێکی پەشیمانی ئەنۆشم لەداخی ئەوین!

ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!