Shaz
Amir Morad
3:12سواڵی ئەشقت لێ ئەکردم شێت بووی هەتا دڵت بردم ئێستا کە من گیرۆدەت بووم ئەی بۆچی پشتت لێکردم بەجۆرێ لاوازت کردووم بەرگەی بینینێکت ناگرم من ئەوەندە بێ هێز نییمە ئەو دڵەم وا شێتی کردووم ئاخر پێم بڵێ من لە دوای تۆ ئازاری دڵ بۆ کێ باسکەم بە کێ بڵێم خۆشم ئەوێی کەسم دڵم هەناسەم حەزەکەم گیرۆدەی تۆ بم قوربانی ئەو دڵەی تۆ بم حەز ئەکەم گیرۆدەی من بی بەس بە تەنیا هی من بی ساڵانێ بوو، لە ژێر چەتری دلێ مندا تەڕ نەئەبووی ساتێ نەبوو لە من دووربایی، بە فرمێسکی خۆت تەڕ ئەبووی ئیتر من تۆم ناوێتەوە چۆن دڵی خۆت لێ فرۆشتم ئەو هەستەی کە لە دڵما بوو بۆ بە ئاسانی لێت کوشتم حەز ئەکەم گیرۆدەی من بی بەس بە تەنیا هی من بی حەزەکەم گیرۆدەی تۆ بم کاتی مەرگیش لەگەڵ تۆ بم