Chawarwani Behuda

Chawarwani Behuda

Qadir Kaban

Альбом: Hey Şemî Şewan
Длительность: 7:05
Год: 2022
Скачать MP3

Текст песни

هەموو ڕۆژێ لەبەر سەیری
بتی ئەو بەژن و باڵایە
هەموو ڕۆژێ لەبەر سەیری
بتی ئەو بەژن و باڵایە

لەسەر ڕێیا ئەوەستم من
لەسەر ڕێیا ئەوەستم من
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە

بە دوو چاوێ کە شەوقی چاوەڕوانی ئەیترووکێنێ
بە دوو چاوێ کە سڕی قوڵی لاوێتی ئەدرکێنێ
بە دوو چاوێ کە شەوقی چاوەڕوانی ئەیترووکێنێ
بە دوو چاوێ کە سڕی قوڵی لاوێتی ئەدرکێنێ

سەرنجی ڕێ ئەیەم، ڕێگە
هەمووی شێوەی ئەوی تیایە
سەرنجی ڕێ ئەیەم، ڕێگە
هەمووی شێوەی ئەوی تیایە

وەکوو دنیا لەناو جوانی
وەکوو دنیا لەناو جوانی
ئەوا توابێتەوە، وایە
ئەوا توابێتەوە، وایە
ئەوا توابێتەوە، وایە

شنەی با باسی جوانی ئەو
بە گوێی مندا ئەچرپێنێ
هەموو دەرکەوتنی شۆخێ
دڵی من دائەخورپێنێ

شنەی با باسی جوانی ئەو
بە گوێی مندا ئەچرپێنێ
هەموو دەرکەوتنی شۆخێ
دڵی من دائەخورپێنێ

بەڵام خورپەی تەواوی دڵ
لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە
بەڵام خورپەی تەواوی دڵ
لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە

کە سەرتاپا لە ئاوازی
کە سەرتاپا لە ئاوازی
بەهەشتی خواوە پەیدایە
بەهەشتی خواوە پەیدایە
بەهەشتی خواوە پەیدایە

بەڵێ کاتێ ئەو دەرکەوت
ئیتر من بێسەر و شوێنم
بە تیشکی خۆری جوانی ئەو
بەجارێ قوڵپەدا خوێنم
بەڵێ کاتێ ئەو دەرکەو
ئیتر من بێسەر و شوێنم
بە تیشکی خۆری جوانی ئەو
بەجارێ قوڵپەدا خوێنم
وەکو چۆن نەونەمامێک گەردەلوول ئەیبات و ئەیهێنێ
وەکو چۆن نەونەمامێک گەردەلوول ئەیبات و ئەیهێنێ
لەشم موچوڕکی دڵداری
وەها ناخی ئەبزوێنێ
وەها ناخی ئەبزوێنێ

هەموو ڕۆژێ لەبەر سەیری
بتی ئەو بەژن و باڵایە
هەموو ڕۆژێ لەبەر سەیری
بتی ئەو بەژن و باڵایە

لەسەر ڕێیا ئەوەستم من
لەسەر ڕێیا ئەوەستم من
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە