Nabe Wa Nabe
Salar Mahmod
4:27ڕۆژباش چاوەکەم، ئەی هەناوەکەم تاکوو دێیتە لام ، چاوەچاو ئەکەم! ڕۆژباش چاوەکەم، ئەی هەناوەکەم تاکوو دێیتە لام ، چاوەچاو ئەکەم! لە چی سڵ ئەکەی؟! ڕاوی دڵ ئەکەی! هەر وەک باڵندە، چڵا و چڵ ئەکەی! لە چی سڵ ئەکەی؟! ڕاوی دڵ ئەکەی! هەر وەک باڵندە، چڵا و چڵ ئەکەی! کیژۆڵەی نازدار، ئاسکەکەی بەهار لە تۆ ڕاکردن، لە من پەلامار! کیژۆڵەی نازدار، ئاسکەکەی بەهار لە تۆ ڕاکردن، لە من پەلامار! بۆ کوێ بچی دێم! ڕێگەی تۆیە ڕێم! هەر بەدواتەوەم تا ئەزانی کێم! بۆ کوێ بچی دێم! ڕێگەی تۆیە ڕێم! هەر بەدواتەوەم تا ئەزانی کێم! دەست ڕائەکێشم، بێیتە باوەشم! خێرا ڕائەکەی بۆ بەختی ڕەشم! دەست ڕائەکێشم، بێیتە باوەشم! خێرا ڕائەکەی بۆ بەختی ڕەشم! لە چی سڵ ئەکەی؟! ڕاوی دڵ ئەکەی! هەر وەک باڵندە، چڵا و چڵ ئەکەی! لە چی سڵ ئەکەی؟! ڕاوی دڵ ئەکەی! هەر وەک باڵندە، چڵا و چڵ ئەکەی!