Ay Chaw Shin

Ay Chaw Shin

Muhammed Abbas Bahram

Длительность: 4:34
Год: 2025
Скачать MP3

Текст песни

ئەی چاوشینی پەرچەم کوڵ
ئەی چاوشینی پەرچەم کوڵ
خۆشم ئەوێ، ھەی پڕ بە دڵ
ئەگەر مەیلت لەسەر بێ
ئەگەر مەیلت لەسەر بێ
لەپێناوتا ھا جەرگ و دڵ

نازەنین و دەردی دڵ
گۆناو ئاڵتر لە ھی گوڵ
نازەنین و دەردی دڵ
گۆناو ئاڵتر لە ھی گوڵ
بۆ تۆ ھێزم نەماوە
ھەی لە ناڵەناڵی دڵ
بۆ تۆ ھێزم نەماوە
ھەی لە ناڵەناڵی دڵ

تەنھا ھەر تۆ مەبەستمی
تۆ تاری ھۆش و ھەستمی
تەنھا ھەر تۆ مەبەستمی
تۆ تاری ھۆش و ھەستمی
نیگای چاوەکانی تۆ
دیلی بووم، وەک گۆل خستمی
نیگای چاوەکانی تۆ
دیلی بووم، وەک گۆل خستمی

ئەی چاوشینی خڕوخۆڵ
شۆخوشەنگ و نەرمونۆڵ
ئەی چاوشینی خڕوخۆڵ
شۆخوشەنگ و نەرمونۆڵ
لە مەیلت دوورم نەکەی
شێتێکم لە ھەردوو چۆڵ
لە مەیلت دوورم نەکەی
شێتێکم لە ھەردوو چۆڵ

ئەی چاوشینی چاوجوان
تۆزێ بۆم بە میھرەبان
ھەی چاوشینی چاوجوان
تۆزێ بۆم بە میھرەبان
بۆچی سۆزت نەماوە؟
ھەر خۆمم، یاری جاران
بۆچی سۆزت نەماوە؟
ھەر خۆمم، یاری جاران